بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ،ێهر، دوای ئەوەی کە دەوڵەتی تورکیا دەستی بەسەر دارایی ژمارەیەک کەسی بە تۆمەتی ئەندامێتی لە گرووپە تیرۆریستییەکان گرت، دەرکەوت کە ژمارەیەکی زۆر لە ئەو کەسانە ئەندامانی باڵای داعشن کە مافی هاووڵاتی بوون و مانەوە لە تورکیایان لە دەوڵەتی ئەو وڵاتە وەرگرتووە.
تەکین بینگۆل نوێنەری کۆماری خوازی گەلان بە ئاماژە بە هەوڵە تیرۆریستانەکانی داعش داوای لە حکومەت کردووە تا سەبارەت بە پێدانی مافی هاووڵاتیی تورکیا بە داعشییەکان شرۆڤە بدات: " خوێنی شەهیدانی ئێمە هێشتا لە سەر دەستی داعشییەکانە. ئێمە لە ئەنقەرە، ئامەد و سووریا وەحشیگەریمان بە چاوی خۆمان بینی. ئێشتا دەبینین کە دەوڵەتی تورکیا ناسنامە و ژمارەی تۆماری باجی داوە. ئەمانە چلۆن هاتوونەتە تورکیا و لە کوێ تێچووی ژیانیان دابین دەکەن؟ چ دەکەن؟ چ کەسانێک بەلگەی شوناسی ئەوانی واژۆ کردووە؟ ئەو پرسانە ئەبێ هەر زوو ڕوون ببێتەوە و ئەو کەسانە ئەبێ خێرا سزا بدرێن.
جگە لە ئەم بابەتانە، ڕێک چەند ڕۆژ دوای ڕاگەیاندنی لیستی ناوی ئەو کەسانە کە گوایە داراییەکانیان دەستی بەسەردا گیراوە، ژمارەیەک دیپلۆماتی کۆنی تورلیا لە کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاین بە درۆ بوونی دەست بەسەردا گرتنی دارایی ئەندامانی پەکەکە وەکوو قارایلان ئاماژریان کرد و وتیان کە ئەوان ساڵەهایە کە لە تورکیا هیچ داراییەکانیان نییە و ئەو کارەش بەس نمایشی حکومەت بۆ هێنانی ناوی داعشییەکان لە پاڵ ئەندامانی پەکەکە، کەجەکە و پەیەدە بووە.
بۆچوونی ئێوە