پارێزگاری هەولێر راگەیاند، نزیک کاتژمێرنۆ و ٥٠ خولەک موشەکێک ئاڕاستەی هەولێر کراوە و لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە دەستیپێکردووە.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، ئەمشەو موشەکێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کراوە و زیانی گیانی نەبووە، هەولێر ئارامە و تائێستاش زیانەکان دیار نین.
خۆشناو پارێزگاری هەولێر بۆ میدیای نزیک لە پارتی ئاماژەى بەوەشکردوە، تائێستا نازانرێت ئەو موشەکە لەکوێوە ئاراستە کراوە و بکەری هێرشەکەش کێیە، بۆیە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.
هەروەها پارێزگاری هەولێر روونیشیکردەوە، هێرشەکە لە کاتژمێر نۆ و ٥٠ خولەکی ئەمشەو بووە و تائێستاش دیار نییە کە ئایا بە موشەک یان کاتیۆشا بووە، بەهۆی هێرشەکەوە؛ ئاگرێکی گەورە لەو ناوچەیە کەوتوەتەوە و لە ئێستاشدا تیمەکان لەشوێنی رووداوەکەن بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی بکەن".
بۆچوونی ئێوە