بەرهەم ساڵح: هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەولێر تاوانی تیرۆریستییە

سەرۆک کۆماری عێراق بەرەبەیانی پێنجشەممە بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک لە تویتەر بە هێرشی مووشەکی شەوی ڕابردوو بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەولێر کاردانەوەی نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بەرەبەیانی پێنجشەممە لە کاردانەوە بە هێرشی مووشەکی بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەولێر لە شەوی چوارشەممە کاردانەوەی نیشان دا.

لە پەیامەکەی بەرهەم ساڵح کە لە تویتەر بڵاو کرایەوە هاتووە: کردنە ئامانجی هەندێک دامەزراوە لە هەولێر، کە پێشتر لە بەغدا و ناوچەکانی دیکەش ڕووی دابوو، تاوانی تیرۆریستی دێتە ئەژمار و ئیدانە دەکرێت. ئەو هەوڵانە ئاسایشی هاووڵاتیان دەکەنە ئامانج و لە ڕێگای هەوڵە نەتەوەییەکان کە ئامنجی پاڵپشتی لە سەقامگیری وڵات و سەروەرییە، کێشە دروست دەکات. پێویستە کە هەوڵەکان بۆ پاڵپشتی لە دەزگا ئەمنییەکانی پتەوتر ببێتەوە تا ئەو دامودەزگاگەلە بتوانن یاسا بەڕێوە ببەن، پشتیوانی لە هاووڵاتیان بکەن و ڕووبەڕووی تیرۆریستەکان ببنەوە.

شیاوی باسە شەوی چوارشەممە سەرچاوەکانی هەوڵ لە عێراق لە هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە نزیکی فڕۆکەخانەی هەولێر هەواڵیان دا.

دوای ئەو هێرشە، فڕۆکەخانەی هەولێریش داخرا.

News Code 36834

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha