بە پێی ڕتپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ئەمشەو هاوکات لەگەڵ ئاڕاستەکردنی مووشەک بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، چوار موشەکیش سەربازگەی زلیکانی لە ناحیەی بەعشیقەی باکوری نەینەوا کە هێزەکانی تورکیا لەخۆ دەگرێت، کردە ئامانج و بەوهۆیەوە سەربازێک کوژرا و کچێکی 12 ساڵانیش لە گوندێکی نزیک ئەو سەربازگەیە بریندار بوە
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمشەو چوار مووشەک ئاراستەی بنکەیەکی سەربازییان لەنەینەوا کراون و بەهۆیەوە سەربازێکیان لە هێرشەکەدا کوژراوە، لەئێستاشدا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان کاتژمێر 9:00ی ئەمشەو چوار مووشەک ئاراستەی بنکەی سەربازیی تورکیا لە ناحیەی بەعشیقە کراون و بەرپرسانی تورکیا گومانی ئەوە دەکەن لە موسڵەوە مووشەکەکان ئاراستە کراون.
پەیوەست بەم بابەتەش دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەربازگەکە "درایە بەر موشەک و کەسێکی سڤیل بریندار بووە".
Your Comment