پیتاندنی 60لەسەدی و کردنەوەیIR6 لە وەڵامدانەوە بە کارە دزێوانەکان بوو

سەرۆک کۆماری ئێران بە وتنی ئەوەی کە ڕێکخستنی IR6 و پیتاندنی 60 لەسەدی وەڵامێک بە ئاژاوەکان بوو، وتی: ئەگەر ئیسرائیل دژی گەلی ئێمە پیلان دابڕێژێت، وەڵامی دەدەینەوە؛ یەکەم هەنگاو بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت ڕایگەیاند ئەوەی کە ئەمڕۆ ڕامانگەیاند IR6 لە نەتەنز چالاک دەکەینەوە یان پیتاندن دەگەیێنینە 60 لەسەد، ئەوە وەڵام بە پیسی و ئاژاوەکانی ئێوەیە. ئێوە ناتوانن دژی گەلی ئێران پیلان بڕژێنن و لە نەتەنز جەنایەت بکەن. دەستی ئێوە دەبڕین کاتێک کە جەنایەت دەکەن. دیارە کە هەروا ناوەستین.

حەسەن ڕۆحانی وتیشی: ئێوە ئەگەر دەتانەوێت لە تەکنۆلۆژیای ئاشتیخوازنەی ئێران کە لە ژێر چاوەدێری ئاژانسە، کێشە دروست بکەن، ئێە دیسان لە چوارچێوەدا کار دەکەن. کاری ئێوە تیرۆریزمی ناڤۆکی بووە بەڵام کاری ئێمە یاساییە.

News Code 36816

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 13 =