ڕووداوی نەتەنز
-
هۆکاری خراپەکاری نەتەنز ناسێندرا
هۆکاری خراپەکاری نەتەنز، ناوی ڕەزا کەریمییە کە پێش ڕووداوەکە هەڵاتووە و لە وڵات چۆتە دەرەوە.
-
سەردار دێهقان لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەسیرە:
هێزی مووشەکی ئێران هێڵی سوورە/وەڵامی توندمان بە جووڵە دوژمنانەکان دەبێت
وەزیری بەرگری پێشووی ئێران لە لێدوانێکدا بە وتنی ئەوەی کە هێزی مووشەکی هێڵی سووری تارانە، وتی: مەودای پێوانی مووشەکەکانی ئێران بە پێی جۆری هەڕەشەکان بەرز دەبێتەوە.
-
واعزی لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت:
ئیسرائیل بەرپرسی ڕووداوەکەی نەتەنز بوو/ بایدن ڕێگاکەی ترامپ درێژە دەدات
سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێران وتی: هەندێک بەڵگە هەیە کە دەیسەلمێنێت ئیسرائیل بەرپرسی ڕووداوەکەی نەتەنز بووە.
-
ڕۆحانی:
پیتاندنی 60لەسەدی و کردنەوەیIR6 لە وەڵامدانەوە بە کارە دزێوانەکان بوو
سەرۆک کۆماری ئێران بە وتنی ئەوەی کە ڕێکخستنی IR6 و پیتاندنی 60 لەسەدی وەڵامێک بە ئاژاوەکان بوو، وتی: ئەگەر ئیسرائیل دژی گەلی ئێمە پیلان دابڕێژێت، وەڵامی دەدەینەوە؛ یەکەم هەنگاو بوو.
-
ڕەبێعی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی:
تۆڵەی هەوڵ دژی دامەزراوەی ناڤۆکی نەتەنز، دەکەینەوە
وتەبێژی دەوڵەت وتی: ئەرکی ئێمەیە کە بە شێوەی شیاو لە بەرانبەر هێرش بۆ سەر دامەزراوەی ناڤۆکی نەتەنز بوەستینەوە و تۆڵەی بکەینەوە.
-
زەریف بۆ ئانتۆنیۆ گۆترێش:
پێکانی بە ئەنقەستی دامەزراوە ناڤۆکییەکان جەنایەتی جەنگییە
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە زنجیرە تویتێکدا لە نامەی خۆی بۆ ئانتۆنیۆ گۆتترێش ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە تیرۆریزمی ناڤۆکی و خراپەکاری لە ناوەندی پیتاندنی نەتەنز هەواڵی دا.
-
ساڵحی:
پیتاندن درێژەی هەیە/ ڕووداوی نەتەنز خراپەکاری بوو
سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ئەتۆمی وتی: ڕەوتی پیتاندن لە نەتەنز درێژەی هەیە و کاروانی ناڤۆکی ئێران وەستانی نییە.
-
هاوپەیوەند بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی؛
کاردانەوەی ئەڵمانیا بە ڕووداوی دامەرزاوەی ناڤۆکیی نەتەنز
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت: ئەوەی ڕۆژی ڕابردوو لە نەتەنز ڕوویدا؛ کاریگەریی سازێنەری لە سەر دانوستانی ناڤۆکی ڤیەنا نابێت.
-
خەتیب زادە:
تۆڵەی ڕووداوەکەی نەتەنز لە ئیسرائیل دەکەینەوە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە وتنی ئەوەی کە وەڵامی ئێران بە ڕووداوەکەی نەتەنز تۆڵە لە ئیسرائیل لە کاتی خۆیدا دەبێت، وتی: ئیسرائیلییەکان دەیانەوێت تۆڵە لە خەڵکی ئێران بکەنەوە.