کاردانەوەی ڕووسیا بە بڕیاری ئێران بۆ پیتاندنی سەدا 60ی ئۆرانیۆم

نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤیەنا بە بڕیاری ئێران بۆ دەسپێکی پیتاندنی 60 لەسەدی ئۆرانیۆم کاردانەوەی نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میخائیل ئۆلیانۆف نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤیەنا ڕۆژی سێشەممە لە پەیامێکی تویتەری بە بڕیاری ئێران بۆ دەسپێکی پیتاندنی 60 لەسەدی ئۆرانیۆم کاردانەوەی نیشان دا.

نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤیەنا لەو بارەوە نووسی: ئەوانەی کە ئەو هێرشەیان دژی دامەزراوە ناڤۆکییەکان لە نەتەنز ئەنجام دا ئەگەری هەیە بەدوای لاواز کردنەوەی ڕەوتی بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکین.

سەید عەباس عێراقچی جێگری سیاسی وەزارەتی دەرەوە کە سەفەری ڤیەنای کردووە، دوێنێ سێشەممە لە دەسپێکی پیتاندنی سەدا 60 هەواڵی دا.

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند: هەزار سانتریفیوژی دیکە بە دەفرایەتی 50 لەسەد زایتر لە مەکینەکانی ئێستا لە نەتەنز، جگە لە جێگیر کردنەوەی مەکینە زیان بەرکەوتووەکان، زیاد دەکرێت.

News Code 36813

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =