بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە لێدوانێکدا وتی: کاتێک کە ئێران بتوانێت ئەمریکا بگەڕێنێتەوە بۆ سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەو واتایەیە کە سەرکەوتنێکی گەورەی دەست خستووە و هەر جۆرە سەرکەوتنێکی ئێران سەرکەوتنی بەرەی بەرخۆدانە.
شێخ نەعیم قاسم لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمنار وتی: بۆ گەییشتنەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی دوو مانگ پێویستە و ئەمریکییەکان ئەوە باشتر لە نەبوونی هەر جۆرە ڕێککەوتنێک دەزانن.
جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان سەبارەت بە دۆخی ناوخۆیی لوبنانیش ڕایگەیاند کە سەدا 90 لەمپەرەکان پێکهێنانی کابینەی دەوڵەتە و داوای چارەسەری قەیران و کەم کردنەوەی کێشەکانی خەڵکی کرد.
Your Comment