دەستگیری 158 کەس بە تاوانی هاوکاریی داعش له ناوچە کوردنشینەکانی سووریا

لە درێژەی هەڵمەتەکانی شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کە لە کامپی ئەلهۆڵ لە 10 رۆژی ڕابردودا ئەنجامیدا، 158 کەسی بە تۆمەتی سەر بە داعش دەستگیرکردوە.

بەپێی ڕاپۆرتی  ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هاوار نیوز، لە رۆژی 28ی مانگی رابردوو قۆناغی یەکەمی ئۆپراسیۆنەکە دەستیپێکردووە و بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام بوو، هەڵمەکەتە لە هەموو بەشەکانی کامپەکە جگە لە بەشی خێزانەکانی دەرەوەی ڕێکخراوی داعش ئەنجامدراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە، لە هەڵمەتەکە 125 کەس لە کاربەدەستەکانی داعش دەستگیرکراون، کە 20 بەرپرسی باڵایان لە ناویاندایە و ژمارەیەکیشیان ژنن، لە هەڵمەتی دووەمیشدا 33 ئەندامی داعش دەستگیرکران، کە حەوتیان ژنبون، دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە کە ناویان لە لیستی داواکراوەکاندایە.

لەناو ئەو دەستبەسەرکراوانەدا پیاوی یەکەمی ڕێکخراوی داعش و بەرپرسی شانە نوستوەکانی رێکخراوەکە لە کامپەکەدا بوون، کە ناوی ئەحمەد خاشە-یە و ناسراوە بە "ئەبو خالید"، کەسانی دوەمی گروپەکەش بە ناوەکانی قوسەی محەمەد و ئەبو کەرار دەستگیرکراون.

ئەو کەسانەی لە کاتی هەڵمەتی هەسەدەدا دەستبەسەرکراون خەڵکی سوریا و عێراق و جەزائیرن، کە چەندین تاوانی کوشتن و تۆقاندنیان کردوە، هاوکات کاریان بڵاوکردنەوەی توندوتیژی و تۆقاندن بووە.

هەسەدە لە کۆتایی مانگی رابردودا بە بەشداری پێنج هەزار ئەندامی هێزەکانی ئاسایش، هەسەدە، یەکینەکانی پاراستنی ژن و یەپەگە، هەڵمەتێکی ئەمنی بۆ سەر داعش و پشتیوانانی ئەو گروپە دەستپێکرد.

بەپێی راپۆرتی نوسینگەی پەنابەرانی ئیدارەی خۆسەر لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا، کامپی ئەلهۆڵ زیاتر لە 60 هەزار پەنابەری نەتەوە جیاوازەکان لەخۆگرتوە، کە 31 هەزار عێراقی و 20 هەزار کەس لە سورین و باقی نەتەوە جیاوازەکانی بیانیشی تیادایە

News Code 36766

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 6 =