پۆلیسی تورکیا هێرشی کردە سەر نووسینگەی هەدەپە لە شاری ئادی یامان

پۆلیسی تورکیا بە هێرش بۆ سەر نووسینگەی هەدەپە لە ئادی یامان دەستی بەسەر سەرجەم کۆمپیۆتەر و هاردەکانی ئەو نووسینگەیەیدا گرت و سێ بەرپرسی ئەو پارتەشی دەستگیر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پۆلیسی تورکیا هێرشی کردە سەر نووسینگەی پارێزگایی پارتی دیمۆکراتی گەلان هەدەپە لە ئادی یاما کە بە پێی ڕاپۆرتەکان، پۆلیس بە مۆڵەتی دەرکراو لەلایەن دادگای سزادانی ئادی یاما هێرشی کردە سەر بینای ئەو پارتە و بۆ ماوەی شەش کاتژمێر لە ئەو بیانیە گەڕان. پۆلیس سەرجەم کۆمپیۆتەر و هارد و پەڕە نوووسراوەکانی ئەو پارتەی لەگەڵ خۆی بردووە.

سێ ئەندامی ئەو پارتە واتا محمەت عەلی ئالاتاش هاوسەرۆکی پارێزگایی هەدەپە لە ئادی یاما، بەکر گوروبوز بەرپرسی پارێزگایی نووسینگەی پارتەکە، حاساری ئوغو هاوسەرۆکی پارت لە یەکێک لە شارەکانی ئادی یامانیش دەستگیر کران و تا درەنگای شەو لێپرسینەوەیان لێ کرا و پاشان ئازاد کران.

News Code 36712

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha