ئەمریکا بۆچی ڕاهێنانی تایبەت بە هێزە کوردییەکانی سووریا دەکات

هەندێک مێدیای ئەمریکی بە ئاماژە بە ڕاهێنانی تایبەتی هێزە کوردییەکان لە لایەن هێزەکانی ئەمریکاوە لە سووریا دەڵێن ئەوە شێوەیەکی نوێیە لە پێنتاگۆن کە ئەگەری هەیە پاشهاتی بەدواوە بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەکەی ناسراو بە کۆنترۆڵی ترمیناڵی هاوبەشی هێرش یان JTAC سەر بە هێزی ئاسمانی ئەمریکا، مانگی ڕابردوو ژمارەیەک لە هێزە کورد-عەرەبەکانی سووریا ناسراو بە هێزەکانی دیمۆکراتیکی سووریای لە ڕاهێنانی هەماهەنگی و هەوڵ بۆ هێرشی ئاسمانی کۆپتەری ئاپاچی بەشدار کردووە لە بواری شێوەی پشتیوانی ئاسمانی ڕاهێنانی پێیان داوە.

بە پێی نووسراوی ئەو گۆڤارە، ئەو بابەتە لایەنێکی نوێ لە هاوکاری سەربازی ئەمریکا و هێزە کوردییەکان دەردەخات کە پێشتر کەمتر لەسەری باس کراوە. هەندێک لایەنی ئەمریکی ئەو هاوکارییە نوێیە لەگەڵ هێزە کوردییەکانی سووریای هۆی دروست بوونی کێشە و ئاڵۆزی و نیشانەی شێوەیەکی نوێ لەلایەن ئەمریکاوە لە شەڕەکانی داهاتوو وەسف کردووە.

واین ماروتو، وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانی دژی داعش، سەبارەت بە پەروەردەی تایبەتی هێزە کوردییەکانی سووریا کە فەرمانی بوردمانی ئاسمانی لە مەیدانی شەڕ دەگرێتەوە و وێنەی ئەو ڕاهێنانە لە ماڵپەڕی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بڵاو بووەتەوە، شرۆڤەی نەدا بەڵام بە ئەیر فۆرس تایمزی وتووە کە ئەو بابەتە زیاتر بۆ دروست کردنی متمانەی هێزەکانی دیمۆکراتیکی سووریا بە هێزەکانی ئەمریکایە کە لە سووریا پاڵپشتییان دەکەن و ئەوەش بسەلمێنن کە شەڕ دژی داعش و هاوکاری هێزە کوردییەکان و هێزەکانی ئەمریکا درێژەی هەیە.

نیکۆلاس هراس سەبارەت بە ئامانجی ئەمریکا لە بڵاو کردنەویە وێنە ڕاهێنانی سەربازی هێزە کوردییەکان لە بواری ڕێنوێنی هێرشە ئاسمانییەکان بە شێوەی دەگمەن ئاراستە کراوە، وتی: ئەمریکا دەیەوێت بڵێت کە شەڕ دژی داعش لە سووریا هێشتا کۆتایی نەهاتووە و هاکاری لەگەڵ کوردەکان درێژەی هەیە و هەروەها هۆشدارییەکە بە هێزەکانی ڕووسیا کە تاقیمان مەکەنەوە.

News Code 36700

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =