بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی جێگری سیاسی وەزارەتی دەرەوە لە سەروبەندی سەفەر بۆ ڤیەنا وتی: ئەوەی کە لە کۆمیسیۆنی هاوبەش لە ڤیەنا شوێنی دەگرین ڕێک لەگەڵ هەڵوێستەکانی نیزام هاوتەریبە کە پێشتریش لەلایەن ڕێبەر و بەرپرسانیشەوە ڕاگەیێندراوە.
ناوبراو وتی: ئێمە لە ڤیەنا هیچ دانوستانێکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆمان لەگەڵ ئەمریکییەکان نابێت بەڵکوو لەگەڵ کۆمیسیۆنی هاوبەش و وڵاتانی 4+1 دانوستان دەکەین و داخوازی و مەرجەکانی خۆمان بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕادەگەیێنین.
جێگری سیاسی وەزارەتی دەرەوە زیادی کرد: دەڵێین مەرجی ئێمە ئەوەیە کە سەرەتا ئەمریکا ئەبێ هەموو بەڵینەکانی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی جێبەجێ بکات و هەموو سزاکان هەڵوەشێنێتەوە و دوای سەلماندنی ئەو مەرجانە ئێمەش دەگەڕینەوە.
عێراقچی وتیشی: ئەگەر وڵاتانی 4+1 توانیان بە هەر شێوەیەک کە خۆیان دەزانن ئەمریکییەکان ڕازی بکەن سروشتییە کە ئێمەش دێینەوە سەر ڕێگای سەرەکی.
Your Comment