بە پێی هەواڵی میهر بە گویرەی ئێسپۆتنیک، بەسام توحمە وەزیری نەوت و سەرچاوە کانزاییەکانی سووریا ڕوونی کردەوە کە سەربازانی تیرۆریستی ئەمریکایی نەوتی ئەو ولاتە تاڵان دەکەن.
ئەو لەم بارەوە وتی: ئەمریکییەکان و پێڕەوەکانیان سەرچاوە نەوتییەکانی ئەم وڵاتەیان کردۆتە ئامانج و وەکوو دز هەڵسووکەوت دەکەن. ئەو هێرشەی کرایە سەر سووریا لە هیچ ناوچەیەکدا ڕووی نەداوە.
بە پێی ئەم هەواڵە، بەسام توعمە داکۆکی کرد: ناوچە داگیرکراوەکان زیاتر لە 90 لە سەدی پاشکەوتەکانی نەوتی سووریایان لە دەست دایە و تیرۆریستە ئەمریکییەکان ڕۆژهەڵات و باکوری ڕۆژهەلاتی سووریایان داگیر کردووە تاکوو بتوانن بە هاوکاری تیرۆریستەکانیتر، نەوتی سووریا تاڵان بکەن.
بنکەی هاواهەنگی ڕووسیا و سووریا لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایانگەیاند: مەبەستی سەرەکی ڕۆژاوا بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ تیرۆریسم لە سووریا نییە بەڵکوو تاڵان کردنی سەرچاوەکانی ئەو وڵاتەیە.
پاش شکست هێنانی داعش لە سووریا، تیرۆریستە ئەمریکییەکان بوونەتە جێگری ئەم گروپە و دەستیان داوەتە دزین و تاڵان کردنی سەرچاوەکان و کوشتنی خەڵکی ئەو وڵاتە.
لەم سالانەی دواییدا ئەمریکا هێز و جیهازاتی زۆرتری بۆ ناوچە نەوتییەکانی سووریا هەناردە کردووە کە بۆتە هۆی دزینی زیاتری نەوتی ئەو وڵاتە و کوشتنی خەڵکەکەی کە دەوڵەتی سووریا چەند جار دانی بەم کارەی ئەمریکییەکان ناوە و داکۆکی کردووە کە لە وڵاتەکەی دەریان دەکات.
بۆچوونی ئێوە