نەوتی سووریا
-
بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەناردەی نەوتی کوردستانی سووریا بۆ هەرێم
هاوکاتی کشانەوەی دیمەشق لە کڕینی نەوتی ناوچەگەلی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکانی سووریا، ڕاپۆرتەکان باس لە بەرزبوونەوەی بەرچاوی ڕێژەی هەناردەی نەوتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ هەرێمی کوردستان دەکەن.
-
کوردستانی سووریا بەرەوڕووی داڕمانی ئابووری
کوردستانی سووریا لەباری ئابوورییەوە بە هۆی گوشاری قورسی تێچووە ئیدارییەکان، دابەزینی داهاتی نەوتی و کەمبوونەوەی یارمەتییە نێودەوڵەتییەکان تووشی دۆخێکی ئاڵۆز هاتووە و ئیدارەی خۆسەری کوردی تەنانەت، توانای دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران، هێزی ئاسایش و خزمەتکاری گشتیی نییە.
-
نەوتی کوردستانی سووریا چۆن لە بازاڕدا ساغ دەکرێتەوە
نەیشنەڵ کانتێکست دەڵێ: نەوتی کێڵگەکانی حەسەکە و دیرەزور لە ڕۆژهەڵاتی باکووری سووریا، ڕۆژانە لە ڕێڕەوگەی نافەرمیی وەلید، ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێ و لەوێدا بەشێک دەچێتە پاڵاوگەی دهۆک و هەولێر و بەشێکی تریشی وێرای نەوتی هەرێم، بە شێوەیەکی ناڕوون ڕەوانەی بازاڕەکانی ناوچە دەکرێت.