نەوتراوەکانی ڕووداوی تیرۆریستی نوێژی هەینی تاران

لە نوێژی هەینی 24 ی ڕەشەممەی ساڵی 63، ڕێک کاتژمێر 12:29 بۆبمبێک لە کاتی قسەکانی پێش نوێژی هەینی تاران ئایەتوڵڵا خامنەیی تەقیەوە و لە ئەو تەقینەوەدا ژمارەیەک شەهید و بریندار بوون.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێک 36 ساڵ لەمەوپێش، لە ڕۆژی هەینی 24 ی ڕەشەممەی ساڵی 1363 ڕووداوێکی تیرۆریستی لە نوێژی هەینی تاران ڕوو دەدات. دوایین هەینی ساڵ بوو. ڕۆژی پێنجشەممە سەدام ڕایگەیاندبوو کە سبەی نوێژی هەینی تاران دەتەقێنینەوە و ئەو قسە لە نێو خەڵکدا زڕابوو. بە پێچەوانەی ڕەتوی ئاسایی کە دوایین هەینی ساڵ بە هۆی گیروگرفتەکانی ڕۆژانی کۆتایی ساڵ، تۆزێک چۆڵترە، ئەو ڕۆژە حەشیمەتێکی زۆر هاتبوون. خەڵکی شۆڕشگێڕی تاران بە بێ سەرەنج بە هەڕەشەکانی سەدام و مونافقین، منداڵە تەمەن خوارەکانی خۆیانیشیان هێنابوو.

لە ڕەوتی قسەکانی نوێژی هەینی ئەو ڕۆژە، ڕێک کاتژمێر 12:30 خولەک بۆمبێک لە کاتی قسەکانی پێش نوێژی هەینی ئایەتوڵڵا خامنەیی دەتەقێتەوە. لە ئەو تەقینەوەدا ژمارەیەک نوێژخوێن شەهید و بریندار دەبن، سەرەڕای دەنگی توند و شەپۆڵەکانی تەقینەوەکە، ئایەتوڵڵا خامنەیی، بە بێ هیچ بچڕانێک درێژەی دایە قسەکانی. نوێژخوێنەکانیش بە خۆڕاگرییەوە و بە بێ ترس بە مشتی گرێدراو دروشمی ئەڵلاهوئەکبەریان دەوتەوە.

لەم پێوەندیەدا و بە بۆنەی ساڵڕۆژی ئەو تەقینەوە لە نوێژی هەینی تاران لەگەل فەزڵوڵڵا فەڕوخ بەرپرسی ئەو کاتی لێژنەی خوێندنی نوێژی تاران گفتوگۆیەکمان ئەنجام داوە کە لە درێژەدا دێت:

دۆخی گشتی وڵات لە ساڵی 63 چۆن بوو؟

دۆخی ئەو سەردەمە زۆر هەستیار بوو، سەدام زۆربەی شارەکانی بوردمان کردبوو و لەلایەکیش هەڕەشەی کردبوو کە دوایین نوێژی تاران دەکاتە ئامانج؛ لە لایەکی تریش مونافقەکان لە بواری بۆمبدانەری و شەهید کردنی ژمارەیەک لە پێش نوێژەکانی هەینی ئێران چالاک ببوونەوە.

باشیش لەبیرمە کە ئەو کاتە پەدافەندی ئاسمانی چالاک ببوونەوە و چەندین جار سەدام هێرشی کردبوو و ئەو پەدافەندانە بەرگریان کردبوو و پووچەڵیان کردبووەوە و لە نوێژەکانی هەینیشدا پشکنین و چاوەدێری زیادی کردبوو.

ئامانجی دوژمن لە هەڕەشە بۆ سەر نوێژی هەینی تاران چی بوو؟ ئەو ئۆپراسیۆنە لەلایەن چ کەسانێکەوە پاڵپشتی و ڕێنوێنی دەکرا؟

ئامانجی دوژمن لە ئەو هەڕەشانە دروست کردنی ترس بوو تا بەو شێوەیە نوێژەکانی هەینی چۆڵ بکات، بەڵام بە پێچەوانە خەڵک بە ئەو هەڕەشانەوە زیاتر دەهاتن و تەنانەت هەندێک کەس بە پۆشینی کەفەنەوە لە شارەکانی ترەوە دەهاتنە تاران تا بە دوژمن بیسەلمێنن کە هەرگیز نوێژی هەینی تاران چۆڵ نابێت.

مونافقینیش بە یارمەتی ئیسرائیل و ئەمریکا و ئەورووپا کردەوە تیرۆریستییەکانی خۆیان درێژە دەدا. گرینگترین ئامانجیشیان ئەوە بوو کە بە هاوکاری سوپای عێراق گورز لە شۆرش ئیسلامی بوەشێنن هەر بۆیە سەدان ئۆپراسیۆنی تیرۆریستیان دژی  شۆڕشی ئیسلامی و نەتەوەی ئێران ئەنجام دا کە یەکێکیان هەینی 24  ی  1363 بوو.

مونافقین لە چ ڕێگایەکەوە توانیان لە نوێژی هەینی تاران ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی ئەنجام بدەن؟ ئایا ئەو ئۆپراسیۆنە بە هۆی لاواز پشکنینەکان بوو؟

ئەوان چەندین جار هەوڵیان دابوو بەڵام لەگەڵ پشکنینی چڕ بەرەوڕوو بوونەوە هەر بۆیە هەرگیز نەیانتوانی بۆمب یان نارنجۆکێک بهێننە ناو شوێنی بەڕێوە چوونی خوێندنی نوێژی هەینییەوە بەڵام بە یارمەتی گەورەکانیان توانیبوویان لە ژێرەخەرێکدا بۆمبێک دابنێن و بیهێننە ئەو شوێنەوە. بەڵام بە بۆنەی پشکنینی وردەوە هەر نەیانتوانیبوو کە ژێرەخەرەکش بهێننە ناو شوێنە سەرەکییەکەوە و لە ناو حەوشەکە دایاننابوو و هەر لەوێ تەقێندرایەوە.

ئایا بیرەوەریەکتان لە ئەو ڕۆژانە هەیە کە بۆمانی باس بکەن؟

ڕۆژێک کە ئەو ڕووداوە رووی دا من خۆم لە پشت شوێنە سەرەکییەکەوە دانیشتبوون ئەو ڕۆژە ئایەتوڵڵا خامنەیی پێش نوێژی هەینی تاران بوو کە لەناکاو لە ناوەڕاستی قسەکاندا دەنگێکی گەورە بەرز بووەوە. چۆن سەدام هەڕەشەی کردبوو کە هێرشی دەکات سەرەتا پێم وابوو کە سەدام هیرشی کردووە بەڵام کاتێک کە بۆ ئاسمان ڕوانین چەند شتێکم لە ئاسمانەوە دی، سەرەتا خۆشحاڵ بووم و پێم وابوو کە بەشگەلێک لە فڕۆکەی عێراقییە کە لەلایەن پەدافەندی ئێرانەوە کراوەتە ئامانج بەڵام کاتێک کە بۆ زەوی ڕوانیم بینیم کە ئەوە لەشی لەت لەت کراوی نوێژخوێنەکانە کە بەهۆی توندی تەقینەوەکەوە ئاوایان لێ هاتووە. لە ئەو ڕووداوە زیات لە دە کەس کوژران و زیاتر لە 80 کەسیش بەیندار بوون.

لە گرینگترین شتگەلێک کە لە ئەو ڕووداوە بینرا ئەوە بوو کە نەک نوێژەکە دانەخرا، نوێژخوێنەکان وەستان و بوێرانە دروشمی ئەڵڵاهوئەکبەریان دەوتەوە. ئایەتوڵڵا خامنەییش بە بوێرییەوە قسەکانی درێژە پێدا.

ئیمام خومەینیش سەبارەت بە ڕووداوی نوێژی هەینی تاران وتیان: من لەبیری ناکەم کە خەڵک  لە ئەو ڕۆژەدا بە شکۆوە خۆڕاگیریان کرد. خەڵک بە هێورییەوە لە بەرانبەر ئەو هێرشەدا وەستان. من بینیم کە خەڵک چ دۆخێکیان هەیە بەڵام نەمدی کە یەکە کەس بترسێت و پێش نوێژیش هەر بە هێورییەوە قسەکانی درێژە پێدا.

دوژمن دوژمنە و ئامانجێکی جگە لە خەسار لێدان لە شۆڕشی نییە هەر بۆیە شوێنە هەستیارەکان دەکاتە ئامانج و چۆن نوێژی هەیەنی ناوەند و بنەڕەتی شۆرش بوو هەستیاریەکی تەواوی هەبوو و لەلایەکی تریش ژمارەیەک لە بەرپرسان لە نوێژی هەینی تاران بەشداریان دەکرد هەر بۆیە دوژمن دوژمنایەتیەکی تایبەتی لەگەڵ نوێژی هەینی تاران هەبوو.

ئایا دوای ئەو ڕووداوە، ڕووداوێکی هاوشێوەی دیکە لە نوێژی هەینی ڕووی دا؟

دوژمنان بەردەوام لە ئەو ساڵانە تێدەکۆشان کە نویژی هەینی بکەنەوە ئامانج بەڵام چۆن نوێژەکانی هەینی بە باشی چاوەدێری دەکرا چی دیکە هیچ ئۆپراسیۆنێک لە نوێژی هەینی تاران ڕووی نەدا.

شیاوی باسە کە ئایەتوڵڵا محەمەد ڕەی شەهری وەزیری ئیتلاعاتی ئەو کاتەش لە بەرگی سێهەمی کتێبی بیرەوەرییەکانی خۆی کە بە هەوڵی ناوەندی بەڵگەکانی شۆڕشی ئیسلامی چاپ کراوە، لە شرۆڤەی ئەو تەقینەوە دەڵێت دوو کەس بە ناوەکانی مستەفا لوتفی و خالید وەزیری هۆکاری ئەو ڕووداوە بوون.

بە پێچەوانەی ئەوەی کە پێشتر باس کراوە کە ئەو تیرۆرە کە بووە هۆی شەهید بوونی چەندین نوێژخوێن کاری مونافقین بووە، بە وتەی ئایەتوڵڵا ڕەی شەهری ئەو هێرشە لەلایەن عێراق و بەعسییەکانەوە ئەنجام درابوو.ئەو کەسانە دوای گەڕانەوە بۆ عێراق هەشتسەد هەزار تمەن خەڵاتی وەردەگرن. جاری دووهەم کە بۆ تەقینەوەیەکی دیکە دەگەڕێنەوە بۆ تاران، لە یەکی گوڵانی ساڵی 1364 دەستگیر دەکرێن.

News Code 36397

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =