AP ١٣٩٩ ڕەشەمە ٢٢ ٠٦:٤٨

گوندی "خوڕخوڕە" ی مەهاباد لە ڕیزی گوندە کتێب خوێنەکانی ئێرانە

گوندی "خوڕخوڕە" ی مەهاباد لە ڕیزی گوندە کتێب خوێنەکانی ئێرانە

سەرۆکی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی مەهاباد وتی: گوندی خوڕخوڕەی ماهاباد لە ڕیزی 11 گوندی هەڵبژێردراو حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی گوندە کتێبخوێنەکانی ئێران ناسراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیامەند جەوانبەخت لەو بارەوە ڕایگەیاند: حەوتەمین فێستیڤاڵی نەتەوەیی گوندە کتێبخوێنەکانی ئێران ڕۆژی چوارشەممە بیستی ڕەشەممە بە شێوەی ئۆنلاین و بە ئامادەبوونی وەزیری فەرهەنگ و ئیرشاد بەڕێوە چوو، کە گوندی خوڕخوڕەی مەهاباد لەگەڵ 10 گوندی دیکە وەکوو گوندگەلێکی دۆستی کتێب ڕێزی لێ گیرا.

لە فێستیڤاڵی پێتەختی کتێبی ئێرانیش لە دوو خولی بەردەوام(خولی چوارەم و پێنجەم) شاری مەهاباد لە ڕیزی پێنج شاری یەکەمی ئێران و شاری داهێنەری کتێبی ئێران ناسێندراوە وێڕای ئەوەی کە لە فێستیڤاڵی نەتەوەیی گوندەکانی دۆستی کتێبی ئێرانیش گوندەکان داشخانە، گول تەپە، سەید ئابازد و لەج لە ئەو شارە لە ڕیزی گوندە هەڵبژێردراوەکان بوون.

News ID 36373

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha