بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا داوای کرد کە گفتوگۆی نەتەوەیی لە نێوان پارت و لایەنەکانی عێراق و بەتایبەتی لە نێوان دەوڵەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستان بە مەبەستی چارەسەری کێشە و دژایەتییەکان و گەییشتن بە ڕێککەوتن لەسەر بودجەی 2021 ی عێراق دەست پێبکات.
نێچیروان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کاردانەوە بە ئەو داخوازییە، بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، ڕایگەیاند لە ئەو داخوازییەی کازمی پاڵپشتی دەکات.
ناوبراو لەو پەیامەدا هێناویە: لە بانگهێشتەکەی کازمی بۆ گفتوگۆ نەتەوەیی لە نێوان پارت و لایەنە عێراقییەکان و گفتوگۆی ڕاستەقینەی نەتەوەیی، بنەڕەتی و قووڵ بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ناوەندی لە چوارچێوەی دەستووری عێراق، پاڵپشتی دەکەم.
بۆچوونی ئێوە