کرماشان بەمزوانە  دەبێتە جەمسەری پێترۆکیمیایی ئێران

پارێزگاری کرماشان وتی: بە پێی کەوتنەڕێی پێترۆکیمیایی ئیسلام ئاوا و سەرمایەدانەری دەوڵەت لە پیشەی نەوت و گاز لە پارێزگا، لە داهاتوودا کرماشان دەبێتە جەمسەرێکی گەورەی پێترۆکیمیایی ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هووشەنگ بازوند پارێزگاری کرماشان ڕایگەیاند: پلانە داڕێژراوەکان بۆ بەڕێوە چوونی پێترۆکیمیایی و پاڵاوتن خانە لە ڕۆژاوای پارێزگا و پیشەی هاوشێوە لە ڕۆهەڵات و هەورامان، هەواڵی هیوادەر بۆ گەشەی ئابووری و دروست بوونی هەلی کار لە پارێزگایە و بەدڵنیاییەوە داهاتوویەکی باش چاوەڕیی پارێزگا دەکات.

بازوند لە درێژەدا بە ئاماژە بە هەوڵە ئەنجام دراوەکان بۆ بەڕێوە چوونی چەند پڕۆژەی پێترۆکیمیایی و پیشەی هاوشێوە لە پارێزگا، وتی: بێ گومان بە پێی بەڕێوە چوونی پێترۆکیمیایی لە ئیسلام ئاوای ڕۆژاوا و هەروەها بەڕێوە چوونی پێترۆکیمیاییەکی دیکە لە ناوچەی ڕۆژاوای پارێزگا و دەسپێکی کاری بەڕێوە چوونی پێترۆ پاڵاوتنی ئاناهیتا، کرماشان لە داهاتوودا دەبێتە جەمسەرێکی پێترۆکیمیایی لە ئێران و ئەوەش هەواڵێکی زۆر باش بۆ گەشەی ئابووری و دروست بوونی هەلی کار لە پارێزگایە.

پارێزگاری کرماشان وتیشی: هەروەها پەسەندکراوی پێویست بۆ سەرمایەدانەری 400 ملیۆن دۆلاری پیشەی هاوشیوەی پیشەی پێترۆکیمیایی لە شاری کەنگاوەر، ڕوانسەر و سونقوڕ و کولیایی لەلایەن هۆڵدینگی کەنداوی فارسەوە وەرگیراوە کە قایمەقامەکانی کەنگاوەر و ڕوانسەر ئەبێ خێرا بۆ دیاری کردن و پێدانی زەوی پێویست بۆ بەڕێوە چوونی ئەو گەڵاڵەگەلە هەوڵ بدەن و ئەم گەڵاڵەیە لە شاری سونقوڕ و کولیایی دەستی پێکردووە.

News Code 36281

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =