هاتوچۆی موسافیری عێراقی لە سنوورەکانی کوردستانەوە قەدەغە کرا

پارێزگاری کوردستان لە قەدەغە کرانی هاتوچۆی موسافیری عێراقی لە سنوورەکانی کوردستان بۆ ناوخۆی وڵات هەواڵی دا.

بە پێی هەواڵی مێهر، بەهمەن مورادنیا لەم بارەوە وتی: نیگەرانی ئێمە لە ئەگەری هاتنی کەسانی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕێگای سنوورەکان بۆ ناوخۆی وڵاتە.

ئەو ڕوونی کردەوە: بۆمان ناکرێ هەموو ئەو موسافیرانەی دێنە نێو وڵاتەوە کەرەنتینە بکەین بۆیە دەمانەوێ هاتوچۆی موسافیر لە سنوورەکانی پارێزگاوە قەدەغە بکەین.

مورادنیا بە ئاماژە بەوەی کە ئەگەر نیگەرانییەک سەبارەت بە مەترسی کۆرۆنا لە عێراق هەیە نابێ سنوورەکان بکرێنەوە، داکۆکی کرد: دەبێ ئەو ئێرانیانەی لە عێراقن ئاگادار بکرێنەوە بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا بگەڕێنەوە.

پارێزگاری کوردستان هەروەها داکۆکی کرد: هەموو ئەو ئێرانیانەی دێنە ناو وڵاتەوە دەبێ تاقیکاری کۆرۆنا ئەنجام بدەن و لە شوێنگەلێکی وەکوو بێهزیستی، وەرزش و لاوان و ئیدارەی کار بۆ کەرەنتینەی کەسانی گومان لێکراو کەڵک وەربگیردرێت.

News Code 36262

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =