بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە لە کاردانەوە بە قسەکانی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا وتی: ئەو هەواڵە ئەو جۆرە کە وتراوە لە بنەڕەتدا ڕاست نییە و هیچ گفتوگۆیەکی راستەوخۆ لە نێوان ئێران و ئەمریکا لەو بارەوە و بواری دیکەوە لە ئارادا نەبووە و نییە.
ناوبراو زیادی کرد: سەبارەت بە بابەتی زیندانییەکان ئاڵبەت ئازادی و شوێنگیری ئازادی زیندانییانی ئێران لە ئەمریکا کە زۆربەیان بێ تاوانێکی ئاشکرا و ڕەوتی نایاسایی دەستگیر کراون و لە زیندانەکانی ئەمریکا دۆخێکی نالەباریان هەیە لە یەکمایەتییەکانی دەوڵەتی ئێران بووە و بەردەوام ئەو بابەتەمان شوێنگیری کردووە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەو وتی: دوای ئەوەی کە دەوڵەتی نوێی ئەمریکا هاتە سەر کار لە ڕێگای باڵوێزخانەی سویسڕاوە لە ئێران هەندێک پەیامی لەبارەی ئامادەیی ئەوان بۆ شوێنگیری ئەو بابەتە وەرگرتووە، کە ئێمەش لە هەمان ڕیاگوە وتوومانە کە سیاسەتی هەمیشەیی ئێمەیە و یەکمایەتی ئازادی زیندانیانی ئێمە لە ئەمریکا هەمیشە هەیە.
بۆچوونی ئێوە