1000 گەڵاڵەی کاروپیشەی تایبەت بۆ کۆڵبەران لە کرماشان دەکرێتەوە

بەڕێوەبەری بنکەی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانی ئیمام لە کرماشان وتی: هەزار گەڵاڵەی تایبەت بە کاروپیشەی تایبەت بە کۆڵبەران لە ناوچە سنورییەکانی ئەم پارێزگایە بەڕێوە چووە.

بە پێی هەواڵی مێهر، مەیسەم کەلهۆڕی وتی: گەڵاڵەی بەرەکەت بە مەبەستی ساز کردنی کاروپیشە بۆ کۆڵبەران لە شارەکانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا، کوردستان و کرماشان بەڕێوە چووە.

ئەو وتیشی: ڕووداوی نەتەوەیی بەرەکەت لە حەوتەکانی ڕابردوو لە کوردستان بەڕێوە چووە و گەڵاڵەکانی کاروپیشە لە کرماشان چووە ڕیزی گەڵاڵە هەڵبژێردراوەکانی مێهرەجانی بەرەکەتەوە.

کەلهۆڕی ڕایگەیاند: پارێزگای کرماشان کۆڵبەرانی ناوچە سنوورییەکانی بە بنکەی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانی ئیمام لە کرماشان ناساندووە و ئەو کەسانە لە ئاسانکارییەرکانی ئەو گەڵاڵەیە بەهرەماند دەبن.

News Code 36137

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =