پێک هێنانی تۆمارێک لە ئەمریکا بۆ هەڵوەشانەوەی گەمارۆکانی واشنتۆن دژی ئێران

ئەنستیتۆیەکی مافی مرۆڤ لە ئەمریکا بە پێک هێنانی تۆمارێک، داوای لە دەوڵەتی نوێی ئەمریکا کرد کە گەمارۆکانی واشنتۆن دژی ئێران هەڵوەشێنێتەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ماڵپەڕی ئەنستیتۆی کۆدپینک، گرووپی ئاشتی کۆدپینک تۆمارێکیان بۆ کۆتایی هێنان بە گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران ئامادە کرد کە تا شەوی ڕابردوو 3 هەزار کەس واژۆیان کردووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، بە هۆی ئەوەی کە گەمارۆکانی ئەمریکا بۆتە هۆی زیادبوونەوەی کاریگەری کۆرۆنا لە هەندێ وڵات، زیاتر لە سێ هەزار کەس بە واژۆ کردنی ئەم تۆمارە داوایان لە سەرۆک کۆماری نوێی ئەو وڵاتە کرد گەمارۆکان هەڵوەشێنێتەوە.

لەم تۆمارەدا نووسراوە: ئێمە لە ڕەخنە و لێکدانەوەی ئێوە سەبارەت بە کاریگەری گەمارۆکان لە سەر کۆرۆنا پێشوازی دەکەین. بڕیاری سەرۆک کۆماری پێشوو سەبارەت بە گەمارۆکان لە سەردەمی کۆرۆنا بێڕەحمانە بووە و لە ئاستێکی بەربڵاودا ئیدانە کرا.

لە ماوەی ساڵی ڕابردوو، ئانتۆنیۆ گۆترش سکرێتری گشتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، میشێل باچلت کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان و پاپ فرانسیس و ژمارەیەکی زۆر لە نوێنەرانی پارلەمان، ئابووریزانان و کارناسان خوازیاری هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان بوون.

لە بەشێکیتری ئەم تۆمارەدا نووسراوە: ڕاپۆرتهایەکی بەربڵاومان هەیە کە گەمارۆکان بۆتە لەمپەرێک بۆ گەیشتنی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان بە تایبەت ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ ئێران و ونزوێلا و دیکەی وڵاتان.

News Code 35838

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =