وردەکاری شۆڕشی داعشییەکان لە بەندیخانەیەک لە باشووری حەسەکە

بەندیخانەی "کامب ئەلبولغار" لە دەڤەری باشووری حەسەکەی سووریا کە لە ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا ناسراو بە قەسەدە دایە، ئەمڕۆ شەمە گۆڕەپانی شۆڕشی بەندکراوانی گرووپی تیرۆریستی داعش بوو.

بە پێی هەواڵی مێهر، کەناڵی ئەلمەیادین ڕایگەیاند: بەندیخانەی "کامب ئەلبولغار" لە دەڤەری باشووری حەسەکەی سووریا کە لە ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا ناسراو بە قەسەدە دایە، ئەمڕۆ شەمە گۆڕەپانی شۆڕشی بەندکراوانی گرووپی تیرۆریستی داعش بوو.

بە پێی ئەم هەواڵە، بەدوای شۆڕشی بەندکراوانی داعشی، فڕۆکە ئەمریکییەکان لە ئاسمانی ئەم بەندیخانەدا دەفڕین. هەواڵنێری ئەلمەیادین ڕایگەیاندووە: بەندکراوانی داعش لە ڕەوتی شۆڕش، بە ئاگردانی پێخەف و جلەکان لە ناو بەندیخانەدا، هەوڵیان دەدا دەرچن بەڵام هێزەکانی قەسەدە پاش گەمارۆدانی ئەم بەندیخانە، شۆڕشەکەیان کۆنترۆڵ کرد.

سەرچاوە میدیاییەکان ڕایانگەیاند: هێزەکان داعش لەم بەندیخانە، پێش ئەوەی هێزەکانی دیمۆکراتیکی سووری گەمارۆیان بدەن، هەموو شتێکیان ئاگر دابوو.

بە پێی هەواڵی ئەلمەیادین دوو فڕۆکەی ئاپاچی ئەمریکی لە بنکەی ئەلشەدادی هەستانەوە و ئەوانەی شۆڕشیان کردبوو، بۆ بەندیخانەی بنکەی سەربازی ئەمریکی گواستەوە.

News Code 35812

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =