AP ١٣٩٩ ڕێبەندان ٨ ١١:٤١

سەرۆکی ئەرکانی فەرمانی ئیمام جەختی کرد:

پڕۆژەیەکی گەورە بۆ ڕێکخستنی کاری کۆڵبەرەکان لە سێ پارێزگای ئێران

پڕۆژەیەکی گەورە بۆ ڕێکخستنی کاری کۆڵبەرەکان لە سێ پارێزگای ئێران

سەرۆکی لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانی ئیمام جەختی کرد کە بە شێوەی جیدی بەدوای ڕێکخستنی کۆڵبەرەکان لە سێ پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، کوردستان و کرماشانین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد موخبێر پێش نیوەڕۆی دوێنێ لە ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی لە 5700 گەڵاڵەی دروست کردنی هەلی کار لە سنە، وتی: لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانی ئیمام 5700 گەڵاڵەی ڕەخساندنی هەلی کاری بە 500 ملیار تمەن لە سنە ڕوونوێنی کرد.

ناوبراو وتیشی: ئەو پێنج هەزار و 700 گەڵاڵە بۆ 16 هەزار کەس لە کوردستان هەلی کاری ڕەخساندووە.

سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانی ئیمام ڕایگەیاند: هەزار و 500  گەڵاڵە لە ئەو ژمارەیە بە کۆڵبەرەکان تەرخان کراوە کە بۆ 4 هەزار و 500 کۆڵبەر لە پارێزگای کوردستان هەلی کاری ڕەخساندووە.

موخبێر ئەوەشی ڕاگەیاند کە لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانی ئیمام هەزار و 93  گەڵاڵەی بە 3  هەزار و 279 هەلی کاری لە کرماشان و 407 گەڵاڵە و هەزار و 221 هەلی کاریشی لە ئازەربایجانی ڕۆژاوا بۆ کۆڵبەرەکان بەڕێوە بردووە.

ناوبراو وتیشی: کارە ڕەخساوەکان لە بوارەکانی فەرش، ئاژەڵداری، پیشەی دەستی و بەشەکانی ترە کە بە پێداویستی و بەستێنی پارێزگاکانی پێناسە کراوە و بەڕێوە چووە.

News ID 35761

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha