AP ١٣٩٩ ڕێبەندان ٥ ٠٨:٢٥

لە حەمرین؛

هێرشی داعش بۆ سەر حەشدی شەعبی قوربانیی لێکەوتەوە

هێرشی داعش بۆ سەر حەشدی شەعبی قوربانیی لێکەوتەوە

له‌ پارێزگاى سه‌لاحه‌دین چه‌كدارانى داعش هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر فه‌وجى سێ له‌ لیواى 22 حه‌شدى شه‌عبى و 11 چه‌كداریان ‌شەهید کرد و 10 چه‌كداریش بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،ئه‌بوو عه‌لى كه‌مالى فه‌رمانده‌ى سه‌ربازى له‌ لیواى 22 حه‌شدى شه‌عبى به‌ شارپرێسى راگه‌یاند : هێرشه‌كه‌ له‌ ناحیه‌ى حه‌مرین بووه‌  له‌ قه‌زاى دۆره‌ى سه‌ر به‌ پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین.

 لەو هەواڵەدا هاتووە کە داعش 11 هێزی حەشدی شەعبی شەهید کردووە و 10 کەسیش بریندار بوونە کە‌ له‌ نێویاندا ئامرفه‌وجێك هه‌یه‌  ئامرفه‌وجه‌كه‌ش له‌ لیواى 22 حه‌شدى شه‌عبى بوه‌ له‌ فه‌وجى سێ.

 لە‌لایه‌كى تره‌وه‌ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز بڵاویكرده‌وه‌ و برینى هه‌ندێكیان سه‌خته‌.

News ID 35704

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha