بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فورات نیوز، ئەحمەد عەبدولسادە لە کارناسان و شرۆڤەکارانی سیاسی عێراق بە ڕۆڵی عەرەبستانی سعوودی لە تەقینەوەکانی ڕۆژی ڕابردوو لە بەغدا کاردانەوەی نیشان دا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لەو بارەوە وتی: تا کاتێک کە مێدیا تەکفیری و سعوودییەکان ڕاشکاوانە لایەنەکانی دیکە بۆ ڕژانی خوێنی عێراقییەکان بانگهێشت دەکەن، تەقینەوەکان لە عێراق ڕاناگیردرێن. تەقینەوەکانی ڕۆژی پێنجشەممە لە بەغدا بەرهەمی گفتوگۆی وەهابیەتە؛ گفتوگۆیەک کە بکوژەکان پەروەردە دەکات.
پێطشر گرووپی تیرۆریستی داعش بەرپرسایەتی تەقینەوەکانی بەغدای لە ئەستۆ گرت. سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق ڕۆژی ڕابردوو لە ڕوودانی دوو تەقینەوەی خۆکوژی لە بەغدا هەواڵیان دا. حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی عێراق بە ڕاگەیاندنی ئاماری کۆتایی تەقینەوە تیرۆریستییەکانی بەغدا وتی کە ژمارەی کوژراوان گەیشتووەتە 32 و 110 کەسیش بریندار بوون.
بۆچوونی ئێوە