بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف شەوی سێشەممە لە هەژماری تویتەری خۆی نووسی: ئێران لە بانگهێشتی محەمەد بێن عەبدولڕەحمان وەزیری دەرەوەی قەتەر بۆ گفتوگۆی بەربڵاو لە ناوچەکە پێشوازی دەکات.
وەزیری دەرەوەی ئێران زیادی کرد کرد: هەر ئەو جۆرە کە بەردەوام جەختمان کردووە ڕێگای چارەی کێشەکانی ئێمە لە هاوکاری کردن بۆ پێکهێنانی ناوچەیەکی بەهێزدایە: ئاشتیخوازانە، سەقامگیر، شکۆمەند و بەدوور لە هێژموونی جیهانی و ناوچەیی.
شێخ محەمەد بێن عەبدولڕەحمان ئال سانی وەزیری دەرەوەی قەتەر کە دەمێکە خوازیاری بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی نێوان ڕێبەرانی شەش ئەندامی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس و کۆماری ئیسلامییە، لە گفتوگۆ لەگەڵ بلۆمبێرگ وتی: دەوڵەتی قەتەر هیوادار بوو کە ئەو ڕووداوە بکەوێت و ئێە هێشتاش پێمان وایە کە ئەو ڕووداوە ئەبێ بکەوێت.
عەبدولڕەحمان ئال سانی لە درێژەدا زیادی کرد: گفتوگۆ لەگەڵ ئێران پرسێکە لە لایەن وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارسەوە بەردەوام دێتە ئاراوە.
بەرپرسی باڵای دیپلۆمسی قەتەر سەبارەت بە ئەگەری گفتوگۆی نێوان ئەمریکا و ئێرانیش وتی: قەتەر لە ئەگەری داخوازی لایەنەکان گفتوگۆکان ئاسان دەکاتەوە و پشتیوان دەکات لە هەر کەسێک کە بۆ ئەو کارە هەلدەبژێردرێت. ئێمە سەرکەوتنمان دەوێت، دەمانەوێت ڕێککەوتن بکرێت.
Your Comment