بە پێی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی ئیسپوتنیک، سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند فڕۆکەیەکی ئەرتەشی ئەمریکا لە بنکەی سەربازیی شاری خاوەن نەوتی ئەلشەدادی کەوتە خوارەوە.
بە پێی ئەم هەواڵە، شاری ئەلشەدادی لە باشووری پارێزگای حەسەکە لە باکووری ڕۆژئاوای سووریایە.
سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند: ئەم فڕۆکە لە جۆری ئاپاچی بووە و بە هەڵکەوت لە بنکەی نایاسایی سەربازە داگیرکەرە ئەمریکییەکان لە نزیکی شاری ئەلشەدادی کەوتە خوارەوە. ئەم فڕۆکە لەکاتی وەرگرتنی سووتەمەنی کەوتە خوارەوە و لەناو چوو.
داگیرکەرە ئەمریکییەکان بە ئامادەبوونیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی سووریا و دروست کردنی بنکەی نایاسایی لەم وڵاتە، سەرچاوە نەوتییەکانی سووریا تاڵان دەکەن دەیدزن. ئەوان تەنانەت بەرهەمە کشت و کاڵییەکانی خەڵکی سووریاش دەدزن و دەیبەن بۆ عێراق.
بۆچوونی ئێوە