بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مامۆستا فایق ڕوستەمی وێڕای سەرەخۆشی بە بۆنەی ماتەمینی حەزرەتی فاتیمە لە موسڵمانانی جیهان وتی: ئەهلی بەیتی ڕەسولوڵڵا لەلایەن هەموو ئایینزاکانەوە ڕێزیان لێ دەگیردرێت و ئەم ڕۆژانە پێگەیەکی بەرزیان لە بۆنە ئایینییەکانی موسڵمانان هەبووە و هەیەتی.
مامۆستا ڕوستەمی وتیشی: هەڵسوکەتی ئەو خاتوونە پڕە لە نمانەی بەرز بۆ کچان و ژنانی موسڵمان و بێ گومان ئەگەر خانمانی موسڵمان لە ئەو هەڵسوکەوتە دەرس وەربگرن بەختەوەری ئەم دنیا و ئەو دنیاشیان دەبێت.
نوێنەری خەڵکی کوردستان لە مەجلیسی خوبرەکان جەختی کرد: دامەدەزگا پێوەندیدارەکان بە بواری فەرهەنگی پارێزگا ئەبێ بەستێنی ناسینی هەرچی زیاتری ئەو حەزرەتە بۆ ژنان و کچان خۆش بکەن و بە بەڕێوە بردنی کۆبوونەوەی لێزانی، کۆبوونەوەی هاوبیری، کێبڕکێ و فێستیڤاڵی فەرهەنگی و ئایینی لەو بوارەدا چالاکی بکەن.
بۆچوونی ئێوە