بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سه‌ركرده‌یه‌كى دیارى كوردستانی سووریا هێزى پێشمه‌رگه‌ى ڕۆژ به به‌كرێگیراوى توركیا ناوده‌بات.
ئاڵدار خەلیل ڕایگەیاند: "ئه‌و هێزه له داهاتووی کوردستانی سووریا هیچ ڕۆڵێكى نابێت.
ده‌شڵێت:"پارتەکانی ناو ئه‌نه‌كه بڕیاریانداوە بێنە ناو ئیدارەی خۆسەرو بەشداری لەئیدارەدانیدا بکەن، بەڵام ئەنەکەسە داواى نیوەی ئیدارەو پۆستەکانی ناو ئیدارەكهش ده‌كات".
ئاڵدار خەلیل ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری کۆمەڵگای دیموکراتیک لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆژنامەی "یەنی ئۆزگور پۆلۆتیکا"، لەبارەی دانوستانەکانی نێوان لایەنە کوردییەکانی سووریا بۆ دروستکردنی لێڤەگەڕێکی سیاسیی‌و چارەنوسی هێزەکانی ڕۆژ لێدوانیداوە.
بۆچوونی ئێوە