بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 98 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 56 هەزار و 360 کەس.
ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 29 هەزار و 22 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا یەک ملیۆن و 88 هەزار و 456 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
بۆچوونی ئێوە