بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەخباری عێراق، جەبار مەعمووری سەرۆکی یەکێتی زانایانی موسڵمانی پارێزگای دیالە وتی: هەندێک لە ماڵپەڕەکان لەلایەن دامودەزگا هەواڵگرییەکانی وڵاتانی ناوچەکە و وڵاتانی ڕۆژاوایی پاڵپشتی دەکرین تا پێوەندی نێوان عێراق و ئێران تێک بچێت.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو وڵاتانە نایانەوێت پێوەندیی باشی نێوان عێراق و ئێران ببینن و لە ڕێگای پیلان ڕشتنەکانی خۆیانەوە، بەدوای تێکدانی دۆخەکە و سووکایەتی کردن بە ئەو پێوەندییە و بەلاڕێ بردنی ڕای گشتین.
بۆچوونی ئێوە