کاردانەوەی ئێران بە بەیاننامەی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ڕەت کردنەوەی بەیاننامەی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس، وتی: ئێران بەردەوام پێبەندی یاسا نێودەوڵەتییەکان بووە و هیچ دەستێوەردانێکیش لە هیچ بوارێکدا قبووڵ ناکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە ڕۆژی چوارشەممە بە ئیدانە کردنی تۆمەتە دووپاتە و بێ بنەماكانی بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی بەرپرسانی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس، ئەوەی ئەنجامی تێنەگییشتن لە پرسە ناوچەییەکان، ڕق و گوشاری سیاسی عەرەبستان لەسەر ئەو ئەنجومەنە وەسف کرد و وتی: لە حاڵێکدا کە وا بیر دەکرایەوە کە بە پێی ئاشتیی وڵاتانی کەنداو، وڵاتانی ناوچەکە لە سەر بابەت و ڕوانگەکان ئاوڕدانەوەیان هەبێت و بەڵام هەندێک ئەندامانی ئەنجومەنەکە ڕێگای هەڵە و کۆنی ترساندن لە ئێران درێژە دەدەن و لەسەری پێداگری دەکەن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، سیاسەتە ناوچەییەکانی عەرەبستان و ڕوانگە وێرانکەرەکانی لە بەرانبەر کۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتانی تری هۆی بەفیڕۆ ڕۆشتنی بەشێکی زۆر لە سامانی وڵاتانی دراوسێ و بوونی ناوچەکە بە هوماری تەقەمەنی وڵاتانی ڕۆژاوایی وەسف کرد.

ناوبراو ئاماژە ی بەیاننامەی ئەو ئەنجومەنەی بە کەم کردنەوەی بەڵێنەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێرانی ڕەت کردەوە و وتی: ئەو وڵاتانەی کە پێشتر هەموو هەوڵ و سەرمایەی خۆیانیان بۆ شکستی ڕێککەوتنی ناڤۆکی خستبووە گەڕ، ئێستابە هەنگاوە ڕەواکانی ئێران ناڕەزایەتی دەردەبڕن، لە حاڵێکدا کە کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام پێبەندی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بەلێنەکانی خۆی بووە و هەر بۆیە هیچ جۆرە دەستێوەردانێک لە بەرنامەی ناڤۆکی، مووشەکی و کاروباری سەربازی و بەرگری خۆمان قبووڵ ناکەین.

خەتیب زادە هیوای خواست وڵاتانی ئەو ئەنجومەنە لە جیاتی دەرکردنی بەیاننامەی لەباو کەوتوو کە هیچ ئەنجامێک جگە لە بەردەوام بوونی ڕووخانەکانی ئێستا هیچ ئەنجامێکی نییە، ڕاستییەکانی ناوچەکە ببینن و ڕوانگەکانی خۆیان بەرەو پێکهێنانی هاوپەیمانی ناوچەیی و گفتوگۆ و هاکاری ناوچەیی هان بدەن.

News Code 35491

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =