بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان بە ناردنی پەیامێک بۆ وەزیرانی بەرگری زیاتر لە 60 وڵاتی جیهان، وێڕای ئاماژە بە داهێنەرییەکانی شەهید فەخری زادە لە بواری زانستی و توێژینەوە، لەسەر هەڵسوکەتی دووفاقەیی لە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزمی دەوڵەتی جەختی کرد و داوای لە کۆمەلگای نێودەوڵەتی کرد کە ئەو شێوەی هەڵسوکەوتە نامرۆڤانە ئیدانە بکەن.
ناوبراو لە ئەو پەیامەدا بە ئاماژە بە پێشینەی دەستیوەردانی ڕاستەوخۆی دامودەزگا هەواڵگرییەکان بە تایبەتی ئیسرائیل لە تیرۆری زانایانی ئێرانی، نووسی: بەڵگەکان دەریانخستووە کە ئەو ڕژێمە دەستی هەبووە لە ئەو تیرۆرەدا.
ئەمیر حاتەمی لە بەشێکی دیکە لە ئەو پەیامەدا نووسی: بێ گومان بەرەنگار بوونەوەی جیهانی لەگەڵ تیرۆریزم پێویستی بەوەیە کە هەڵسوکەوتی دووفاقەیی لە بەرانبەر ئەو دیاردە بنێینە لاوە. هەر بەو بۆنەوە ئێران وەکوو یەکێک لە قوربانیانی تیرۆریزم و توندوتیژی، وێڕای ئیدانە کردنی ئەو هەوڵانە داوای لە کۆمەڵگای نێودەولەتی کرد کە ئەو کارە نامرۆڤانە ئیدانە بکەن.
بۆچوونی ئێوە