بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوێنێ شەو 13 ی بەفرانبار بەرانبەر بە 2 ی جوون، ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشیان کردە سەر وێستگەیەکی پشکنین لە نزیکی حەلوان لە دەڤەری جەلەولا.
بە گوێرەی ئەم هەواڵە بەهۆی ئەو هێرشەوە سەربازێکی سوپای عێراق گیانی لەدەست دا و حەوت سەربازی دیکەش بریندار بوو کە دۆخی چوار کەسیان ناجێگیرە.
دوای ئەو هێرشە ژمارەیەکی زۆر سەربازی عێراقی نێردرایە ناوچەکە و ئەندامانی داعشیش لە ناوچەکە هەڵاتن.
ڕۆژێک پێش لە ئەو هێرشەش تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە ناوچەی داقوق سەر بە پارێزگای کەرکووک، بووە هۆی کوژرانی سێ هێزی سوپای عێراق و بریندار بوونی سەربازێکی دیکە.
Your Comment