AP ١٣٩٩ سەرماوەز ٢٤ ١٧:٣٦

سەرۆک کۆماری ئێران:

ئەمریکا دەبێ بە کردەوە بە جیهان ڕابگەیێنێت کە هەڵەی کردووە

ئەمریکا دەبێ بە کردەوە بە جیهان ڕابگەیێنێت کە هەڵەی کردووە

سەرۆک کۆماری ئێران جەختی کرد کە ئەمریکا دەبێ بە کردەوە بە هەموو جیهان بسەلمێنت کە هەڵەی کردووە و دەبێ بگەڕێتەوە بۆ بەڵێنەکانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەمه لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: شەڕی ئابووری ترامپ شکستی هێنا و هەموو جیهان دانیان بەو شکستەدا ناوە.

وتیشی: لە لایەکی دیکەوە هەموو جیهان گوشاریان بۆ ئەمریکا هێناوە کە بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی. ئامانجی ترامپ لەناوبردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بوو کە نەیتوانی.

News ID 35209

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha