بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە پێوەندی تەلەفۆنی ئەمشەوی مەولوود چاوش ئۆغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ، لایەنی تورکیایی وێڕای جەخت لەسەر پێوەندی نزیک و دۆستانەی نێوان ئێران و تورکیا و سیاسەتی دۆستانەی ئەنقەرە، بۆ دڵنیایی زیاتر ڕایگەیاند کە سەرۆک کۆماری تورکیا ڕێز بۆ سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئێران دادەنێت و ئاگاداری هەستیار بوونی ئەو شێعرە کە خوێندی ، نەبووە و بەس دەیزانی کە پێوەندی بە لاچین و قەرەباغەوە هەیە و هەر بۆیە لە ڕێوڕەسمی باکوو خوێندوویە.
زەریفیش لە ئەو گفتوگۆیەدا بە جەخت لەسەر گرینگایەتی پێوەندی دۆستانە و پڕ لە ڕێزی دوو وڵاتەکە و هەروەها پێوەندی دۆستانەی نێوانی سەرۆک کۆماری تورکیا و بەرپرسانی باڵای ئێران، هیوای خواست ئەو پێوەندیە دوولایەنە بە بڕوای بەرانبەر زیاتر لە ڕابردوو گەشە بستێنێت.
بۆچوونی ئێوە