ئایەتوڵڵا خامنەیی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا موحەمەد یەزدی سەرەخۆشی کرد

ئایەتوڵڵا خامنەیی بە بۆنەی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا یەزدی پەیامی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پەیامێکدا کۆچی دوایی زانای موجاهید ئایەتوڵڵا حاجی شێخ موحەمەد یەزدیی سەرەخۆشی کرد.

لە دەقی پەیامەکەدا هاتووە کۆچی دوایی زانای موجاهید، ئایەتوڵڵا حاجی شێخ موحەمەد یەزدی لە خزمەت زانایانی قوم و قوتابییەکان و دۆستان و هۆگرانی ئەو خوالێخۆشبووە بە تایبەتی بنەماڵەی بەڕێزیان سەرەخۆشی دەڵێم.

پێشینەی شۆڕشگێڕی و ئامادەبوونی بەردەوام لە هەموو سەردەمەکانی شۆڕش و بەرپرسیارێتی لە ئیدارەی وڵات وەکوو سەرۆکایەتی لە دەسەڵاتی داد و ئەندامێتی لە شوورای نیگابان و مەجلیسی خوبرەکان و مەجلیسی شوورای ئیسلامی، لە پاڵ چالاکی زانستی و فیقهی، کەسایەتیەکی گەورەی لە ئەو زانا دروست کرد.

ئیمان بە بنەماکانی شۆڕش و بەرخۆدان لە ئەو ڕێگا و غیرەتی دینی، نیشانە بەرچاوەکانی ئەو کەسایەتییە بەرزە بوو.

لە خودای گەورە داوای بەخشینی ئەو خوالێخۆشبووە دەکەین.

News Code 35138

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha