AP ١٣٩٩ سەرماوەز ١٨ ١٩:٤٦

ڕۆحانی:

بەرهەمهێنانی پێکوتەی ئێرانی و کڕین لە وڵاتانی دیکە جێبەجێ دەکرێت

بەرهەمهێنانی پێکوتەی ئێرانی و کڕین لە وڵاتانی دیکە جێبەجێ دەکرێت

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: کارە پێشەکییەکانی بەرهەمهێنانی پێکوتەی کۆرۆنا بە پشت بەستن بە توانایی زانایان و ناوەندە پسپۆڕییە ناوخۆییەکان ئەنجام دراوە و کڕینیش لە دەرەوەی وڵات لە بەرنامەماندایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆبوونەوەی کومیتە لێزانییەکانی لێژنەی نەتەوەیی بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە بە سەرۆکایەتی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران بەڕێوە چوو.

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بە ڕاپۆرتی پێشکەش کراو، وتی: لێژنەی نەتەوەیی بۆ کۆنترۆڵی تەشەنە سەندنی کۆرۆنا هەوڵەکانی خۆیی بە دوو یەکمایەتییەوە بەڕێوە برد. یەکەم، ڕەچاو کردنی پرۆتۆکۆلەکان و مەودای کۆمەڵایەتی کە ئەنجامەکانیشیمان بینی.

ڕۆحانی دووهەم یەکمایەتیی دابینی ڤاکسینی ئەو نەخۆشییە وەسف کرد و زیادی کرد: کارە پێشکەییەکانی بەرهەمهێنانی ئەو ڤاکسینە بە پشت بەستن بە توانایی زانایان و ناوەندە پسپۆڕییە ناوخۆییەکان ئەنجام دراوە و کڕینی ئەو ڤاکسینە لە دەرەوەی وڵاتیش لە ڕیزی بەرنامەکانماندایە.

News ID 35118

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha