بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 284 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 50 هەزار و 594 کەس.
ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 51 هەزار و 374 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا 742 هەزار و 955 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
Your Comment