مووساد و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە بەرپرسیارن لە تیرۆری زانا ئێرانییەکە

خالید مەلا، سەرۆکی زانایانی ئەهلی سوننەی عێراق بە تیرۆری موحسێن فەخری زادە یەکێک لە زانا ناڤۆکییەکانی ئێران کاردانەوەی نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خالید مەلا ڕایگەیاند کە ڕێکخراوی تیرۆریستی مووساد و هاوپەیمانە ناوچەییەکانی بەرپرسی ئەو تیرۆرەن.

 ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: ئەوان لە ڕۆڵی گرینگی ئێران لە ناوچەکە دەترسن و لە کاریگەری دانەنانی گەمارۆکان لە سەر ئێران و لەهەمان کاتدا بەرز بوونەوەی ڕۆڵی زانایان لە بەرەوپێش بردنی ئامانجە نەتەوەییەکانی ئێران تەواو ترساون.

مەلا وتیشی: هەر بۆیە، ئەوان دەستیان دایە ئاوەها جەنایەتێکەوە تا بتوانن لەمپەر بخەنە بەر پێی پێشکەوتنی ئێران.

News Code 34969

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =