حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراقیش ئاوارەکان ئەشکەنجە دەکەن

رێکخراوی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ دەڵێت حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئاوارەکان بە پاساوی هەبوونی پەیوەندی بە داعش "ئەشکەنجە دەدەن".

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوەی ئەمنستی کە لە 2018وە تاوەکوو 2020 چاودێری و بەدواداچوونی بۆ دۆخی ئاوارە و دەربەدەربووان کردووە دەڵێت: ئاوارەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی هەڕەمەکی دەستگیر دەکرێن و "نادادپەروەرانە" دادگایی دەکرێن و "دەڕفێندرێن".

ئەمنستی ئینتەرناشناڵ ئەمڕۆ سێشەممە راپۆرتێکی بڵاوکردەووە، راپۆرتەکەیان بە پشتبەستن بە بەڵگەی کۆنکریتی دەریدەخەن کە ئاوارەکان چۆن مافەکانیان پێشێلکراوە و بە هەزارانیان چەوسێندراونەتەوە.

ڕووداو بە گێڕانەوە لەم ڕێکخراوە نووسی: ئەمنستی چاوپێکەوتنی لەگەڵ 119 ئاوارە  و 15 کارمەندی رێکخراوە مرۆییەکان کردووە، قسەی لەگەڵ ئاژانسەکانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە، لێدوانی لە بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش وەرگرتووە.

بەگوێرەی راپۆرتەکە، جارێکی دیکەش لە 2020 چاوپێکەوتن لەگەڵ 9 ئاوارەی کامپەکان کراوە، لێدوان لە پارێزەرێک و دوو کارمەندی رێکخراوی مرۆیی و پارێزگاریکردن لە پەنابەران وەرگیراوەتەوە، دەڵێت هەموویان شایەتی لەسەر ئەوەدەدەن کە ئاوارەکان لە بازنەی ئەشکەنجەدان و چەوساندنەوە دەخولێنەوە.

News Code 34917

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha