بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە ۴۸۲ کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە ۴۲ هەزار و ۴۶۱کەس.
ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا ۱۳۳۵۲ کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا ۷۷۸ هەزار و ۴۷۳ کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا ۵۷۰ هەزار و۷۷۴ نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
بۆچوونی ئێوە