تاران هاوکاری باشی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی کردووە

نوێنەری ڕووسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڤیەن لە کاردانەوە بە ڕاپۆرتی نوێی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی سەبارەت بە ئێران ڕایگەیاند: تاران هاوکاری باشی کردووە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میخائیل ئولیانۆف، نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەولەتییەکان لە ڤیەن لە کاردانەوە بە ئەوەی کە هەواڵدەری ئاسۆشەیتێد پرێس لە ژێرناوی ڕاپۆرتی نوێی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی سەبارەت بە ئێران، لە پەیامێکی تویتەری نووسی: ڕاپۆرتی نوێی ئاژانسی وزەی ناڤۆکی سەبارەت بە ئێران ڕایگەیاند کە تاران هاوکاری باشی کردووە و لەو بارەوە هیچ نیگەرانیەک نییە و پێویست بە هیچ جۆرە هەوڵێک لە لایەن شۆرای حوکامەوە ناکات.

شیاوی باسە کە بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لە بەیاننامەی دوێنێی خۆی ڕایگەیاند کە تاران لە بواری بەرز کردنەوەی ئاستی ئۆرانیۆمی کەم پیتێندراوی خۆی زیاتر لە ئەو سنوورەی کە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی دیاری کراوە(٢٠٢.٨)، دەچێتە پێشەوە.

News Code 34786

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =