بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای چۆڵ کردنی بنکەی سەربازی مورک لەلایەن سوپای تورکیا کە گەورەترین بنکەی سەربازی ئەو وڵاتە لە ئەدلەب بوو، ڕەوتی چۆڵ کردنی بنکە سەربازییەکانی تورکیا لە ئەدلەب تا بنکەی نۆهەمیش گەییشتووە، کە یەکێک لە گرینگترین بنکەکانی تورکیا بووە و هەمیشە هۆی ئاڵۆزی نێوان هێزەکانی ئەو وڵاتە و سووریا بووە کە ئێستاش هێزەکانی سووریای تێدا جێگیر کراوە.
هاوکات لەگەڵ چۆڵ کردنی بنکە سەربازییەکانی تورکیا لە ئەدلب، سوپای سووریا هێزەکانی خۆی لەو بنکانە جێگیر دەکات و دەبینرێت کە سوپای تورکیا هێزەکانی بەرەو سنووری کوردستانی سووریا ڕەانە دەکات.
ئەو جووڵە گوماناوییەی تورکیا بێ گومان بە بێ نیشان دانی گڵۆپی سەوزی ڕووسیا ئەنجام نابێت و هەروەها تورکیا لە ناڕوون بوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا و سەرلێشێوای لە ئەو بوارە و هەروەها شەڕی پەکەکە و پارتی خەریکە کەڵک وەردەگرێت بۆ گەییشتن بە ئامانجەکانی خۆی.
بۆچوونی ئێوە