هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا
-
دوای ژماردنی دەنگەکان؛
دۆناڵد ترامپ بووە سەرۆک کۆماری ئەمریکا
دوایین ژماردنی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دەریدەخات کە کاندیدی کۆمارییەکان بە بەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگەکانی هەڵبژاردن سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.
-
ناوەندی توێژینەوەی کوردی لە ئاڵمانیا:
داهاتووی پاڵپشتیی ئەمریکا لە کوردانی سووریا
ناوەندی توێژینەوەی کوردی لە ئاڵمانیا جەختی کرد: درێژەی پاڵپشتیی ئەمریکا لە کوردانی سووریا پەیوەستە بە گۆڕانی هیزەکانی کوردی سووریا لە گرووپێکی دژە تیرۆریست بە بەشێک لە چوارچێوەی ئەمنی ستراتژیکی ئەمریکا لە ناوچەدا.
-
بەرپرسێکی پێشووی کۆشکی سپی:
کامالا هەریس بەدوای ڕێککەوتنی ئەتۆمی نوێ لەگەڵ ئێرانە
بەرپرسێکی پێشووی کۆشکی سپی و کارناسی پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین پاگەندەی کرد کە لە ئەگەری سەرکەوتنی بەربژێری دیمۆکراتەکان لە ئەمریکا، بەدوای ڕێککەوتنی ئەتۆمی نوێ لەگەڵ ئێران دەبێت.
-
ناوەندی عەرەب لە واشنتۆن:
ترامپ سەرکەوێت، لەوانەیە هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا بکشێنەوە
ناوەندی بیری ناوەندی عەرەبی لە واشنتۆن ئەگەری دا کە هێزەکانی ئەمریکا لانیکەم تا کۆتایی ساڵی 2024 و سەرەتای 2025 لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا بمێننەوە بەڵام ئەگەر ترامپ سەرکەوێت، کشانەوەیان یەکلاییە.