بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆمانی میرنامە کە جان دۆست بیست ساڵ پێوە سەرقاڵ بووە و لە نێوان هەموو نووسراوەکانیدا، ئەم ڕۆمانەی بەرهەمێکی ناوازەیە.
جان دۆست لە میرنامەدا ئاوڕ لە ستەم و زوڵم و زۆری هەندێ میر و ئاغا نالایەقەکانی کورد دەداتەوە کە بەردەوام خەریکی خۆش ڕابواردنی خۆیان بوون و ستەمیان لە خەڵکی ڕەنجدەر دەکرد.
لە لایەکی دیکەوە ئەم ڕۆمانە ژیانی شاعێرێکی ڕەنجەڕۆ دەگێڕێتەوە کە بیر لە ئازادی نەتەوەکەی دەکاتەوە و ئەو کە هەستی بە دەرد و مەینەتی گەلەکەی کردووە ، بە دڵسۆزیەوە بە دوای چارەسەریدا دەگەڕێت.
ئەم ڕۆمانە سەرەنجڕاکێشە لە لایەن دوکتۆر جەماڵ ئەحمەدی، مامۆستای زانکۆی و نووسەر و وەرگێڕی ناسراوی کورد، کراوە بە فارسی و لە لایەن بڵاڤگەی ئاراس لە سنە چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
Your Comment