بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڵاویكرده‌وه: "بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی ڕێکخراوی پەکەکە ده‌كه‌ین، کە ئەنجامیاندا دژی بەرپرسانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە عێراق، پێداگرین لە پشتیوانیەکانمان بۆ مسته‌فا کازمی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی عێراقی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵەکانیان بۆ ڕیشەکێشکردنی تیرۆر".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا هاتووه: "پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی خێزانەکانی ئەوانەی لەو هێرشانەدا گیانیان سپارد و برینداربوون دەکەین".
چواری ئه‌م مانگه دوای ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو به‌ئۆتۆمبێلێكی هێزێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له چه‌مانكێ دوو پێشمه‌رگه برینداربوون و پاشان گرژیی له نێوان په‌كه‌كه و پێشمه‌رگه‌ی پارتی روویداو به‌هۆیه‌وه پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیكه به‌سه‌ختی برینداربوو پاشان گیانی له‌ده‌ستدا.
دواتریش هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) باڵی سەربازی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، "سەرەڕای ئەوەی هۆشدارییمان پێداون، هێزەکانی پارتی هەوڵیاندا بە ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە بچنە ناو کامپەکەمان لەنزیک گوندی بە بادێ لە دەڤەری گارە، لەگەڵ ئەو هەوڵدانە بۆ هێرشکردنیش، هێزەکانمان شەڕیان نەکرد و چەکیان بەکارنەهێنا".
بۆچوونی ئێوە