AP ١٣٩٩ گەڵاڕێزان ١٠ ١٨:٥٤

عێراقچی:

ئێران و تورکیا ڕۆڵی بەرچاویان لە ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە هەیە

ئێران و تورکیا ڕۆڵی بەرچاویان لە ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە هەیە

جێگری وەیزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد: ئێران و تورکیا لە گرینگترین وڵاتەکان بۆ ڕۆڵگێڕان لە ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی، جێگری وەزیری دەرەوە کە سەفەری تورکیای کردووە، دوای دیدار لەگەڵ هاوتا تورکیاییەکەی  لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسی: لە ئەنقەرە دانوستانێکی باشم لەگەڵ سدات ئەنوال جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا هەبوو.

ناوبراو درێژەی دا: ئێران و تورکیا لە گرینگترین وڵاتانی ناوچەکەن کە ڕۆڵێکی بەرچاویان لە ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە هەیە.

نێردەی تایبەتی ئێران بۆ چارەسەری کێشەی قەرەباغ، دوای گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئازەربایجان، ڕووسیا و ئەرمەنیا شەوی هەینی گەییشتە ئەنقەرەی پێتەختی تورکیا.

News ID 34646

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha