بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە یەکەم کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی لێژنەی بەڕێوە بردنی ساڵڕۆژی شەهید سەردار سولەیمانی کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەڕێوە چوو، وتی: یاد و بیرەوەری پاڵەوانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، شەهید قاسم سولەیمانی و هاوڕێکانی بەرز ڕادەگرین.
ناوبراو وتی: لە سەروبەندی ساڵڕۆژی تیرۆری سەردار سولەیمانی لە فڕۆکەخانەی بەغداین کە ئەو تیرۆرە بە فەرمانی ڕاستەوخۆی سەرۆک کۆماری ئەمریکا وەکوو تیرۆریزمی ژمارە یەک لە جیهان ئەنجام درا و لە ئەو ڕووداوە سەردار سولەیمانی و هاوڕێکانی شەهید بوون.
ڕاوێژکاری تایبەتی سەرۆکی مەجلیس لە کاروباری نێودەوڵەتی وتی: لە لایەن نێودەوڵەتیم لە لایەنی مافی و لە لایەنی سیاسی پرسی تۆڵەی خوێنی سەردار سولەیمانی هێشتا پرسی سەرەکی و بنەڕەتی ئێرانە.
ناوبراو جەختی کرد: ئێران وەڵام و تۆڵەی ئۆتۆمبیلی سەردار سولەیمانیی بە هاویشتنی ١٣ مووشەکی بالستیک بە بنکە ستراتیکی ئەمریکا لە ناوچەکە واتا عەین ئەسەدی دایەوە بەڵام وەڵامی تیرۆری سەردار سولەیمانی بەدڵنیاییەوە و بێ گومان دەرکردنی ئەمریکییەکان لە ناوچەکە دەبێت کە لە داهاتوویەکی نە زۆر دوور ڕوو دەدات و هەموو جیهان ئەوە دەبینن.
Your Comment